کوردستانی

لیژنە بۆ بڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم پێکدەهێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنە بۆ بڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم پێکدەهێنرێت
مەودا میدیا-

لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنت تایبەت بە بڕیارێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم سەبارەت بە دەوامکردنی دوو هاوسەر لە یەک فەرمانگەدا.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو دەریکرد، تیادا هاتبوو ""نابێت فەرمانبەر لەگەڵ کەسی نزیکی پلە یەکی خۆی (هاوسەر، دایک، باوک، خوشک، برا، کوڕ و کچ) لە یەک فەرمانگە پێکەوە بن و پێکەوە دەوام بکەن".

لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، لەدوا كۆبوونەوەی خۆیدا  گفتوگۆی سەبارەت بە بڕیارەکە کردبوو، بە تایبەت لەبارەی بە دوو هاوسەری فەرمانبەر، کە لە یەک دامودەزگای حکومیدا کاردەكەن.

لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەكە بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنرێت، تاوەکو سەردانی وەزارەتی دارایی و كاروباری ئابووری بکەن، بۆ بەدواداچوون و گۆڕانکاریی پێویست لە بڕیارەکە به‌جۆرێك كه‌ لە به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستی دوو هاوسەری فەرمانبەردا بێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan