کوردستانی
لەبارەی گواستنەوەی فەرمانبەرانەوە بڕیارێکی نوێ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لە پزیشكان دابەزاند بۆ بەرێوبەری سەرجەم ناوەندە تەندروستیەیكان.
لەنووسراوێکدا د.سەباح نەسرەدین، بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لە پزیشكان دابەزاند بۆ بەرێوبەری سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكان بەپێی چەند رێكارێك.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "لەپێناو كارئاسانی بۆ كارمەندان بۆ ئەوەی لەكاتی گواستنەوە كاروبارەكانیان بەشێوەیەكی رێكوپێك بەرێوەبچێت، لەسەر بڕیاری بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڕیاردرا بەدابەزاندنی دەسەڵاتی گواستنەوەی فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی بۆ بەرێوبەری نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكانی سەر بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی".
تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی فەرمانەكە بەرێوبەر و بەرێوبەری كارگێڕی بەرپرس دەبن لەپاراستنی میلاكی دەزگاكەیان و فەرمانی كارگێڕی لەلایەن ئەو دەزگایەوە دەردەكرێت كە كارمەندەكەی لێ دەگوازرێتەوە و پێویستە لاری نەبوونی هەردوولا هەبێت".
س،ر

بیروڕا