کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن لە ژمارەیەک دوکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن لە ژمارەیەک دوکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە چەند دوکانێکی پارێزگای هەڵەبجە،

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە "بە تۆمەتی دزیکردن لە سۆپەرمارکێتێک لە گەڕەکی کانی عاشقان و بردنی بڕی  سێ ملیۆن دیناری عیراقی و دزیکردن لە دوکانێکی جوانکاری پیاوان لە ناوبازاڕی هەڵەبجە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەکراوە  "لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دانیان بە تۆمەتەکەیاندا ناوە و لەکاتی ئێستادا بە بڕیاری بەڕێزدادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەمادەی یاسای  433 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون، هەردوو  تۆمەتبارەکە دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan