کوردستانی
مەترسییەك ئاشكراكرا.. هێرشدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەترسییەك لەسەر رۆژئاوا ئاشكرا كراو فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات پێشبینی دەكات لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا توركیا هێرشبكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە پێگەی ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە "پێشبینی دەكەین لە مانگی شوباتدا توركیا هێرش بكاتە سەر كۆبانی و باسی لەوەشكردووە، ئەوان هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان بە جدی وەردەگرن".
راشیگەیاندووە "ئێمە بەهیچ جۆرێك هەڕەشە نین بۆ سەر توركیا و گەلەكەی و ئێمە وەكو هەسەدە و بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر پەیوەندییەكی ئاشتییانەمان لەگەڵ توركیا دەوێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە "كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی وەزیری بەرگری توركیا و سوریا لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا بە هیچ شێوەیەك ئەوانی ساردنەكردووەتەوە لە ئامادەباشییەكانیان بۆ هێرشكردنە سەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا".
ك م

بیروڕا