کوردستانی

لێدوانی هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان
مەودا میدیا- كاروان مەحمود 

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە چەند شوێنێك بڕیاردرا بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان و ژمارەیان نییە و بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام هاتوچۆی هەرێم دڵنیایی دەدات لەوەی بڕیارێكی گشتیگر نەدراوە بۆ دەستبەسەردا گرتنییان دەڵێت "ئەو ئۆتۆمبێلانە هەروەكو پێشتر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ پێدانی تابلۆ پێیان".

ئەسعەد كەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان نییە و ئەو ئۆتۆمبێلانە هەروەكو پێشوو مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و دەستیان بەسەردا ناگیرێت".

لەبارەی ئەوەی دەوترێت هەوڵ هەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ژمارەیەك لەو ئۆتۆمبێلانە تابلۆیان پێبدرێت بەپێی چەند مەرج و رێنماییەك، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمن وتی "هیچ هەوڵێكی لەو جۆرە نییەو لەلایەن وەزارەتی ناخۆی حكومەتی هەرێمیش ئاگادار نەكراوین لە هەوڵێكی لەوجۆرە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن