کوردستانی

رووداوەکانی هاتوچۆ لە 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 کەمی کردوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوەکانی هاتوچۆ لە 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 کەمی کردوە
 مەودا میدیا-


وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگاکە راگەیاند، ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 کەمیکردووە.
 

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند، ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 کەمیکردووە. بەجۆرێک لە ساڵی 2021 هەزارو 240 روداویی هاتوچۆ رویداوە کە بەراورد بە ساڵی 2022 کە هەزارو 44 روداویی هاتوچۆ رویداوە کەمترە. 

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی، لە ساڵی 2021 سێ هەزار 849 کەس بەهۆی روداوەکانەوە لە پارێزگای سلێمانی برینداربوون.

لەساڵی 2021 بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆ 231 حاڵەتی گیانلەدەستدان بووە، بەڵام لە ساڵی 2022 بەهۆی روداوەکانەوە 174 کەس گیانییان لەدەستداوە.

دەوترێت روداوەکانی هاتوچۆ دروێنەی ژیان هاوڵاتییان دەکەن، خراپی رێگاوبانەکان و خێرایی شۆفێران و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان هۆکاری سەرەکی روداوەکانن کە ساڵانە قوربانی لێدەکەوێتەوە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan