کوردستانی

چیدی کرێی خوێندن لەم خوێندکارانە وەرناگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیدی کرێی خوێندن لەم خوێندکارانە وەرناگیرێت
مەودا میدیا-


بۆ لەمەوبەدوا کرێی خوێندن لەو خوێندکارانە وەرناگیرێت کە لەچاکسازییەکانن و ماوەی سزاکەیان بەڕێدەکەن، بڕیارەکە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دراوە و بە فەرمی ئاراستەی زانکۆ و پەیمانگەکان کراوە.


بە لە بەرچاو گرتنی باردۆخییان بەتایبەت باردۆخی دارییان، ئەو کەسانەی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانن و خوێندکارن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان بۆ لەمەوبەدوا کرێ خوێندنییان لێوەر ناگیرێت.

بڕیارەکە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دەرچووە و بە نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کراوە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە کە بڕیار دراوە بە لێخۆشبونى کرێى خوێندن بەڕێژەى %100  بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنی ئەو خوێندکارانەی لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانن و ماوەی سزاکەیان بەسەر دەبەن.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوشدا وەزارەتی خوێندن بڕیارێکی هاوشێوەی لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرد بەوەی کە دەتوانن 45% کرێی خوێندن بدەن بۆ خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە ئەهلی و حکومییەکان.

 ژ.م
Qaiwan
Qaiwan