کوردستانی

بە وێنە.. رووداوی هاتوچۆ لە هەڵەبجە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە وێنە.. رووداوی هاتوچۆ لە هەڵەبجە
مەودا میدیا-

هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاندووە "لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكی سێ تایی لە سەرنتەری قەزای هەڵەبجە شۆفێرێك بریندار بووە".

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاندووە "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چــوارشەممە 18ی كانوونی دووەمی 2023 لە گەڕەكی یادگاری یەكی هەڵەبجە رووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (توێتــا كراون و ماتۆڕسكێلێكی سێ تایی) روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسكێلەكە بریندار بووە".

باسی لەوەشكردووە "بریندارەكە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسـەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كراوە و لەلایەن تیمەكانی هاتـووچۆوە لێكۆڵینـــەوە لە هۆكـاری رووداوەكە دەستی پێكردووە ".





ك م 
Qaiwan
Qaiwan