کوردستانی
وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار لەبارەی تاپۆكردنی خانو و زەوییە بێ تاپۆكان روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەماوەی رابردوو لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەو زەوی و خانووانەی لە سنوری گوندەكان بوون كراون بە خانوو تۆماركران و باس لە تاپۆكردنیان كرا و لە ئێستاشدا وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت "تاپۆكردنی ئەو خانوو زەویانە دراوەتە شارەوانی پارێزگاكان".
كوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتیی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "لەدوای تۆماركردنی زەوی و خانووە بێ تاپۆكان ئەوانەی لە سنوری گوندەكان بوون و لە ماوەی رابردوو لە سەرجەم پارێزگاكان تۆماركران و بڕیاردرا مامەڵەی تاپۆیان بۆ بكرێت لە ئێستادا دەسەڵات دراوەتە شارەوانی پارێزگاكان بۆ ئەوەی كارە یاساییەكانیان بۆ بكرێت".
باسی لەوەشكرد "هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوی و خانووانە دەكەوێتە سەر كارەكانی بەشی یاسایی شارەوانی پارێزگاكان و هەركات كارەكانیان كۆتایی پێهات دەتوانرێت دەست بە تاپۆكردنیان بكرێت".

بیروڕا