کوردستانی
دووبارە بەهۆی غازەوە کارەسات روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی گڕگرتنی غازەوە لە ماڵێکدا ژنێک برینداربوو و زیانێکی زۆری مادیش بەر ماڵەکە کەوتووە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی کانونی دووەمی 2023 رووداوەکە لە ناحیەی تەکیە بووە کە بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر کەوتووەتەوە، لە ئەنجامدا ژنێک کە تەمەنی لە دەوروبەری 50 ساڵاندایە برینداربووە".
ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی وتەی خاوەن ماڵەکە بێت ژنەکە هەستاوە نانی بەیانی ئامادەبکات بەهۆی ئەوەی غازەکە لێی چووە ئاگرەکە روویداوە".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ وتیشی "تەندروستیی ژنەکە جێگیرە و چارەسەری پێویستی بۆکراوە و پێویست بکات رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکەین".
س.ر

بیروڕا