کوردستانی
لە تورکیا دەستڕێژی گولـلە لە پێنج هاوڵاتیی شاری دهۆک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە شاری ماردینی تورکیا دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێک دەکرێت کە پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری دهۆکی تێدایە بەوهۆیەوە چواریان گیانلەدەستدەدات و یەکێکی دیکەشیان بە سەختی برینداردەبێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی کانونی دووەمی 2023 لەڕێگەی شاری ماردینی تورکیا لەلایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێک دەکرێت کە پێنج هاوڵاتی کوردی شاری دهۆکی تیادا بووە، لە ئەنجامدا چواریان دەکوژرێن و یەکێکی دیکەشیان بە سەختی برینداردەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو کەسانەی کوژراون حاجی عەبدوڵڵا رێكانی كەسایەتی دیاری بادینان و هاوسەرەكەی و كچەكەی و دایكی مەلا ئەحمەد بێزەلی کە کەسایەتییەکی بادینانە خۆشی بە سەختی بریندارکراوە.
س،ر

بیروڕا