کوردستانی

ئۆتۆمبێل لە منداڵێک دەدات و بە سەختی برینداری دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێل لە منداڵێک دەدات و بە سەختی برینداری دەکات
مەودا میدیا-

لە قەزای قەڵادزێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئۆتۆمبێلێک لە پردی قەڵادزێ خۆی دەدات بە منداڵێکدا و بە سەختی بریندار دەبێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی کانونی دووەمی 2023  ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا) لەسەر پردی قەڵادزێ خۆی کێشا بە منداڵێکدا کە ناو و ناونیشانی نازانرێت و دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی،  هەرکەسێک دەیناسێ کەسوکاری لێ ئاگادار بکاتەوە و سەردانی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە بکەن".

ئاماژەی بەوەکرد "دوایی رووداوەکە دادوەر بە مادەی 23 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی راگیر کرد و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan