کوردستانی

قوبادتاڵەبانی پەیامێك لەبارەی بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزیدی بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوبادتاڵەبانی پەیامێك لەبارەی بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزیدی بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران كۆمەڵكوژییەكە بە جینۆساید ناسێندرا.

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "بە ڕێز و پێزانینی زۆرەوە لەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڕوانین كە كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن تیرۆریستانەوە بە جینۆساید ناساند". 

راشیگەیاندووە "ئەم هەنگاوە پاڵپشتییەكی بەهێز دەبێت بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانبارانی كۆمەڵكوژییەكە و پاراستنی ئێزدییەكان لە داهاتوودا، لە هەمانكاتدا یارمەتیدەرێكی باشیش دەبێت بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و زووتر گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێد و ناوچەكانی خۆیان".

دوای هەڵسەنگاندنی یاسایی لەلایەن لێكۆڵەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی كانوونی دووەمی 2023 پەرلەمانی ئەڵمانیا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانی بە جینۆساید ناساند.

لە كاتی پەلاماردانی شنگال لەلایەن داعش كوردانی ئێزدی كەوتنە بەر شاڵاوی جینۆسایدكردن و شەش هەزار و 417 كوردی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی ئەو رێكخراوە رفێندران و تا ئێستا توانراوە سێ هەزار و 562 كەسیان رزگاربكرێت و ئەوانی دیكە بێ سەروشوێنن و هەروەها بەشێكیان لە گۆڕە بە كۆمەڵەكاندا كۆمەڵكوژ و جینۆسایدكران، كە تا ئەمڕۆ 83 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

 ك م 
Qaiwan
Qaiwan