کوردستانی

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
مەودا میدیا-  

بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامێك لەبارەی بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزیدی بڵاودەكاتەوە و راشیگەیاندووە "‏یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوان دەبێت لە پاراستنی ئێزدییەكان و كەلتوورە رەسەنەكەیان".
‏‎
بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاندووە "پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و ‏‎ئەم هەنگاوە بڕیارێكی گرنگە بە ئاڕاستەی یەكخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ قەرەبووكردنەوە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئێزیدییەكان".

راشیگەیاندووە "هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێكی گرنگ بێت تاوەكو وڵاتانی تریش هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنەبەر".
باسی لەوەشكردووە "‏‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوان دەبێت لە پاراستنی ئێزدییەكان و كەلتوورە رەسەنەكەیان، وەكچۆن سەرسەختانە هەوڵ بۆ سۆراغ و گەڕاندنەوەی ئەو ئازیزانەمان دەدات كە تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە".

دوای هەڵسەنگاندنی یاسایی لەلایەن لێكۆڵەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی كانوونی دووەمی 2023 پەرلەمانی ئەڵمانیا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانی بە جینۆساید ناساند.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan