کوردستانی
بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ جیاواز لە رۆژانی پێشوو بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆمار كردو بەهای 100 دۆلار لە 165 هەزار تێپەڕی و لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكانیش بەهای دۆلار بە بەرزی مایەوە".
بەپێی نرخەكان كە لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی ئاشكراكراون ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی كانوونی دووەمی 2023 بەهای 100 دۆلار
بەرانبەربوو بە 165 هەزار و 250 دینار لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 162 هەزارو 500 دینار.
ناجێگری بەهای دۆلار بەرانبەر دینار و بەرزبوونەوەی دۆخێكی نائاسایی دروستكردووە لە بازاڕەكان و هاوڵاتییانیش نیگەرانن لەو گۆڕانكارییانەی لە بەهای دۆلار روودەدات و مەترسییان هەیە بەردەوامی بەرزبووەنەوەی بەهای دۆلار كاریگەری بكاتە سەر نرخی كاڵاو شتومەك و نرخەكانیان زیاد بكات.
ك م

بیروڕا