کوردستانی

ئاسایشی راپەڕین: كەسێكمان دەستگیركردووە كە بەناوی دروستكردنی مزگەوت پارەیەكی زۆری لە مزگەوتەكان كۆكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی راپەڕین: كەسێكمان دەستگیركردووە كە بەناوی دروستكردنی مزگەوت پارەیەكی زۆری لە مزگەوتەكان كۆكردووەتەوە
مەودا میدیا-

ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە بەناوی دروستكردنی مزگەوت پارەیەكی زۆری لە زۆربەی مزگەوتەكانی سنورەكە كۆكردووەتەوە و لە ناو بازاڕیش بەناوی خەڵكی دیكەوە پارەی وەرگرتووە".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاندووە "لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان، هێزەكانمان لەئاسایشی قەزای حاجیاوا رۆژی 17ی 1ی 2023 توانیویانە كەسێك بەناوی (س. ب. ٲ) لەناو بازاڕی حاجیاوا دەسگیربكەن كە ناوبراو هەڵساوە بە وەرگرتن و كۆكردنەوەی بڕێكی زۆر پارە لە مزگەوتی سنورەكە بەناوی دروستكردنی مزگەوت".

باس لەوەشكراوە "جگە لەوەش پارەیەكی زۆری بەناوی كەسانیتر لە دووكاندار و كاسبكاران وەرگرتووە و لە ئێستادا ناوبراو، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی حاجیاوا، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە بە پێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan