کوردستانی
زانیاریی نوێ لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵ و مارکێتی ئەکواپارک لە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە هۆڵ و مارکێتی ئەکواپارکی شاری سلێمانی کەوتەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20ی کانونی دووەمی 2023 دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵ و مارکێتی ئەکواپارک دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت".
وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نییە، هەروەها لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە زانینی هۆکارەکەی".
س.ر

بیروڕا