کوردستانی

بەرپرسێکی حکومەت دەڕفێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی حکومەت دەڕفێندرێت
مەودا میدیا-

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە عەقید بەھزاد محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێم لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش و چەند چەکدارێکەوە ڕفێندرا، بەپێی زانیارییەکان بێت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە رفێندراوە.

عەمید حەیدەر عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگی رایگەیاند "دوێنێ پێنجشەممە 20ی کانونی دووەمی 2023 لەکاتی چوونیان بۆ پرسەیەک عەقید بەھزاد لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی رفێندراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا منیش نازانم ھۆکارەکەی چییە و داوا دەکەم لایەنە پەیوەندی دارەکان بەزووی چارەنووسی ئاشکرا بکەن، چونکە لە شوێنێکی فەرمی بردوویانە".

سەرچاوەیەک لە دەزگا ئەمنییەکان ئەوەی خستەڕوو "رفاندنی عەقیدەکە پەیوەندی بە کێشەیەکی پێشتری کۆمەڵایەتی ھەیە کە ڕاستەوخۆ بەھزادی تێدابووە و لەگەل بنەماڵەیەک ھەیان بووە، بۆ لێکۆلینەوە بردراوە تا کاتی یەکلایی بونەوەی دۆسییەکەی لە لێکۆلینەوە دەمێنێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan