کوردستانی
بانکێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كردنەوەی بانكی نیشتمان لە هەرێمی كوردستان، دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ کردنەوەى پێشینەكان بۆ هاوڵاتییان و واڵاکردنی دەرگا بۆ بانكەكان تا بکرێنە سیستەم و بە بانکە عیراقى و جیهانییەکان ببەسترێنەوە و ئەمانەش هەمووى هۆکارن بۆ گەشەسەندنى ئابوورى و بەهێزکردنى سیستەمى بانکى لە هەرێمەکەمان.
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە هەرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی راگەیاندووە "بانكی نیشتمان بانكێكی حكومییە، بە یاسای بانكی ناوەندی عیراقی دادەمەزرێت، رێكارەكانی دامەزراندنی دەست پێ كراوە و كارەكانی لە هەرێم بە سەرمایەى نزیک بە 250 ملیار دینار كۆتایی هاتووە، و 25 ملیار دیناریشمان بە کاش لە بانكی ناوەندی عیراقی لە هەولێر داناوە، تەنیا لەسەر بانكی ناوەندی عیراقی ماوەتەوە كە مۆڵەتمان پێبدات بۆ ئەوەی كارەكانمان ئەنجام بدەین و دەستپێبكەین".
لەبارەی سوودی بانکەکەوە ناوبراو وتویەتی "مۆڵەت لە بانكی ناوەندی عیراقی وەردەگرین، واتە هەموو ئەو كارانەی بانكی ناوەندی عیراقی ئەنجامی دەدات لە رووی رێنمایی و یاساوە ئێمەش لە بانكی نیشتمان جێبەجێی دەكەین، سوودەکەشى ئەمانەن:
ـ گشت پێشینەكان بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دەكاتەوە.
ـ دەرگا وڵا دەكات تا بانكەكانی هەرێم بكرێنە سیستەم.
ـ واڵاکردنە دەرگا بەڕووی دەرەوە و جیهان
ـ کارکردن لەگەڵ ئەو بانكە نێودەوڵەتییانەی ئێستا كارمان لەگەڵ ناكەن
ـ لە هەرێمى کوردستان 94 بانك هەیە، بە کردنەوەى بانكی نیشتمان، رێژەی بەشێک لە فەرمانبەران كەم دەبێتەوە.
ـ بانكی نیشتمان دهبێته دەرگایەک بۆ وهبهرهێنهران و دروستبوونی متمانە بۆ وهبهرهێنهرانی بیانی.
ـ مانگانە 500 ملیۆن دۆلاری پارهی نهوت لە رێگەى بانکە ئەهلییەکانەوە بۆ مووچهی فهرمانبهران خهرجدهكرێت، بانکى نیشتمان ئەمەش چارەسەردەکات.

باسی لەوەشکردووە "ئێستا بەهای دۆلار رۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە، هەموومان دەپرسین ئایا هۆكار چییە، هۆكارەكەی ئەوەیە بانكی ناوەندی ڕێژەیەكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕ، ئەگەر ئێمە ئەندام بین لە بانكی ناوەندی عیراقی و بە یاسا مۆڵەت وەربگرین، ئەو كاتە بانكی ناوەندی عیراقی رێژەیەك لەو دۆلارە دەداتەوە بە بانكی نیشتمان و ئێمەش لە هەرێمی كوردستان دەیخەینە بازاڕ، وهرگرتنی دۆلار له بانكی ناوهندی عیراقی و خستنه بازاڕی ههرێمی كوردستان دهبێته هۆی دابهزینی نرخی دۆلار".
س،ر
بیروڕا