کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە دوو چالاکی جیادا راگەیاند و دەستیشیان بەسەر سێ چەکدا گرت.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "لە چالاكییەكداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە لەسەر رێگەی زەڕایەن - سلێمانی تەقەی لێكرابوو، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لە چالاكییەكی دیکەدا و لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە توانرا تۆمەتبارێكی دیکە دەستگیربكرێت كە هەڕەشەی كوشتنی لە هاوڵاتییەك كردبوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (س.ع.ع و ھ.ن.م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دەستیشگیراوەبەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتباران بووە".
س.ر
س.ر
بیروڕا