کوردستانی
تەرمی پەنابەرێکی کورد گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت تەرمی کۆچبەرێکی کورد گەڕێندراوەتەوە هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی بەریتانیا لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە رایگەیاند "کۆچبەرێکی کورد بەناوی (حسێن حسیب ئەحمەد)ی تەمەن 31 ساڵ کە دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەنتەری پرۆسێسینگ مانستن لە شاری کێنت لە وڵاتی بەریتانیا راگیرابوو گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەکراوە "یەکەمجار لەلایەن هێزی سنوورییەوە لە 14ی مانگی رابردوو بردراوە بۆ سەنتەرێکی چارەسەرکردن دوای ئەوەی کە بە هۆی ئازارێکی زۆرەوە نەیتوانیوە بخوات و بخواتەوە، دواتر چارەسەری بۆ کرا و دەرچووەوە بۆ مانستۆن".
دەزگای لوتکە راشیگەیاند "ئەم کۆچبەر پێش هەفتەیەک لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە یەختێکی بچوک گەشتووەتە بەریتانیا و لە 19 نۆفەمبەر بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە گیانی لەدەستداوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی کانونی دووەمی 2023 کاتژمێر 3:25 خولەکە تەرمەکەی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانییەوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا