کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عیراق بەپێی دەستوور دابینبکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی:  دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عیراق بەپێی دەستوور دابینبکرێت
مەودا میدیا- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دەبێت سیستمی بەڕێوەبردنی عیراق بە کردەوە فیدراڵی بێت، ئاماژەی بەوەکرد دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عیراق بەپێی دەستوور دابینبکرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی 20هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی محەمەد باقر حەکیم لە بەغدا رایگەیاند "دەبێت سیستمی بەڕێوەبردنی عیراق بە کردەوە فیدراڵی بێت، هەروەها پێویستە بەغدا مافی هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچەکانی عیراق بدات".

ئاماژەی بەوەکرد "دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت، بە شێوەیەکی راستەقینە و بە کردەوە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق فیدراڵی بێت".
 
س،ر
Qaiwan
Qaiwan