کوردستانی
نرخی هەندێک کاڵا لەبازاڕدا بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناجێگیری بەهای دۆلار ناسەقامگیری لەناو بازاڕدا دروستکردووە و فرۆشی بەشێکی زۆری بازرگانان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە. بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیانە، هۆکاری دابەزینی فرۆشی بازرگانان بەزری و نزمی دۆلارە.
سۆران عەبدولغەفوور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، جێگرنەبوونی بەهای دۆلار گرفتی بۆ بازرگانانی سنورەکە دروستکردووە و فرۆشییان کەم بووەتەوە،
راشیگەیاند، نرخی هەندێک کاڵا لەبازاڕدا بەرزبووەتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی بونی خۆراکی زۆر لە کۆگاکان نرخی زۆربەیان وەک خۆی وایە و بەرزنەبوەتەوە.
بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی نەیشاردەوە کە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نیگەرانی لای بازرگانان دروستکردووە و هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلاریشی بۆ بانکی ناوەندی گەڕاندەوە.
ژ.م
بیروڕا


