کوردستانی
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دیڤان لە ناوچەی دوڵکادیرئۆغڵو سهر به پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا بێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی کانونی دووەمی 2023 بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە کەهرامانمەڕەشی باکووری کوردستان سێ منداڵی هەمان خێزان گیانیان لەدەستدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە راستەوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە.
ئەو منداڵانە ناویان (ز.ئا) و (م.ئا) و (ئا.ئا)یە و بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە، یەکێک لە منداڵەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
س،ر

بیروڕا