کوردستانی

باندێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی شەش کەسی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دزیکردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی کانونی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار كه‌ تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری‌ تۆمه‌تباریان كرد و ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباره‌كان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی دیکەدا باندێكی دزیكردن‌ و بەكارهێنەر و بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن‌ و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو دوو چەك لەجۆری دەمانچە".

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباره‌كان كە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە بەناوەكانی:
- ه،س،ر لەدایكبووی 2000
- أ،ر،ح لەدایكبووی 1993
- ر،س،ر لەدایكبووی 1991
- چ،غ،ع لەدایكبوی 2000
- چ،أ،ك لەدایكبووی 1998
- ح،ع، م لەدایكبووی 2001

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون‌ و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا كه‌ چەندین تاوانی دزیكردنیان لە سنووری پارێزگای‌ سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan