کوردستانی
ژنێکی دووگیان بەهۆی سووتانی ماڵەکەیەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له ناحیەی چوارقوڕنەی ئیدارەی راپەڕین ژنێكی دووگیان گیانی له‌ده‌ستداوە کە تەنها خۆی لە ماڵەکەدا بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی کانونی دووەمی 2023 بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 7:52 خوله‌كی به‌یانی ئاگادارکرانەوە کە رووداوێکی ئاگر ھەیە لە ناحیەی چوارقوڕنە (گەڕەکی ئۆردوگای چۆمان) ده‌ستبه‌جێ و له‌ماوه‌ی دوو خوله‌كدا تیمه‌كانیان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و له رووداوه‌كه‌دا ژنێكی دووگیان به‌ناوی (ئ، م، خ) گیانی له‌ده‌ستداوه.
بەپێی زانیارییەکان، هاوسەری ژنەکە پێشمەرگەیە و لە ماڵ نەبووە، هەروەها ئاگرەکە بەهۆی تەزووی کارەباوە بووە ماڵەکە هەمووی سووتاوە.

بیروڕا