کوردستانی

سەعدی ئەحمەد پیرە؛ یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین، بەڵام پێشبڕکێی سیاسی دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەعدی ئەحمەد پیرە؛  یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین، بەڵام پێشبڕکێی سیاسی دەکەن
مەودا میدیا-


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی دەڵێت، هەردوو حزب بەردەوام لە پەیوەندییدان و بەمزوانە هەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان دەشڵێت، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.

 
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی وتی،  هەردوو حزب لە پەیوەندییدان بۆ ئەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاساییبكه‌نه‌وه‌ و له‌ راستیدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایین، لەبەر ئەوەی یه‌كێتی و پارتی دوو حزبی جیاوازن و له‌ سیسته‌مێكی فیدراڵی فره‌ حزبیدا كارده‌كه‌ن و له‌نێو ئه‌و سیسته‌مه‌دا بۆچوونی جیاواز هه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا، ده‌بوونه‌ یه‌ك حزب.

سەعدی پیرە دەشڵێت، یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین، بەڵام پێشبڕکێی سیاسی دەکەن و رکابەری سیاسین و دەیانەوێت سه‌رنجی زۆرترین ده‌نگده‌ر بەلای خۆیاندا رابكێشین. وتیشی،  کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەوڵی پێداچوونەوە بە رێکەوتننامەکانی پێشوو دەدین تاوەکو لەو رێگەیەوە رێککەوتننامەیەکی نوێ دابڕێژێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی.

له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردن کرد و وتی،  ئەمساڵ هه‌ڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan