کوردستانی

بە پێی پێشبینییەکان بێت سەرمایەکی سەخت، بەفر و باران بەڕێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە پێی پێشبینییەکان بێت سەرمایەکی سەخت، بەفر و باران بەڕێوەیە
مەودا میدیا-


بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی بێت شەپۆلێکی سەرمە و بەفر و باران بەڕێوەیە و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.

 
پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم و عیراق بڵاویان کردەوە، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە وبۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، هەر بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلەکە لە 28ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

ئەو بەفرەی کەشناسی باسیدەکات، سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە و لە دەورەوبەری دهۆکیش دەبارێت و سەرمایەکی سەخت بەڕێوەیە.

شەپۆلەکە لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی بەهێزی دەریای ناوەڕاستەوەیە.

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر؛ 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی؛ 15 پلەی سیلیزی

دهۆک؛ 16 پلەی سیلیزی

کەرکووک؛ 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە؛ 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ؛ 17 پلەی سیلیزی

سۆران؛ 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان؛ 20 پلەی سیلیزی

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan