کوردستانی
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لەبارەی بردنە دەرەوەی دۆلار روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت چەندین رێکاری تووند لەلایەن دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر، بەمەبەستی رێگریکردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار و دراوەکانی دیکە.
ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی راگەیاندووە "ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێن کە گوایە بووەتە دەروازەیەک بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا چەندین رێکاری تووند لەلایەن دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر، بەمەبەستی رێگریکردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار و دراوەکانی دیکە، هەر کەسێکیش ئەو کارە بکات بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین".
س،ر

بیروڕا