کوردستانی

باندێکی حەوت کەسی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی حەوت کەسی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی حەوت کەسی دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل، ئاسایش ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "لە رۆژی 15ی کانونی دووەمی 2023 لەناوشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا هایلوکس) دەدزرێت، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی رووداوەکە و تاوانباران دەستنیشان دەکرێن".

ئاماژە بەوەکراوە "هێزەکانمان بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 21ی ئەم مانگە لە ناو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە کە پێکهاتبوون لە حەوت کەس دستگیرکران بە ناوەکانی (ش ، م ، ح )، ( م ، ع ، م )، ( د ، ع ، م )، ( پ ، ر ، ع )، ( ك ، ر ، ع )، (ك ، ئ ، م )، (ر ، ه ، س )".

ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "لەکاتی ئەنجامدانی دزییەکە  جلوبەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەکیان بەکارهێنابوو، هەروەها باندەکە پێشینەی چەند تاوانێکی تری دزیان هەبووە جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە هەستاون بە گۆڕینی تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش دەستگیرکردنیان و دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە سەرجەم ئەندامانی باندەکە ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە، پاش کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan