کوردستانی
خەڵک هەیە نۆرەی بۆ 25 رۆژی دیکە داناوە بۆ ئەوەی بتڵی غازەکەی پڕکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆنفرانسێکی رۆژنانەوانیدا نوێنەری کارگەکانی غازی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا لە سلێمانی غاز بە پێی پێویست نییە و پێداویستی خەڵکی پر ناکاتەوە، راشیگەیاند، ئەوەی هەیە گرفتە نەک قەیرانی غاز.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی غازی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کەمی غازەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی گرفتیان بۆ دروستبووە و ناتوانن وەک پێویست غاز بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن، ئەوەش وایکردووە خەڵک چەند رۆژێک لە سەرەدا بێت بۆ پڕکردنەوە بتڵێکی غاز.
کۆچەر تاهیر دەشڵێت، ئەو غازەی بەدەستییان دەگات کەمە و نازانن هۆکارەکەی چییە، هەر بۆیە ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر نەبێت ئەوا کارگەکان ناچارن هەفتەیەک دوو رۆژ کار بکەن. لە ئێستادا نرخی بتڵێک غازی حکومی لە سلێمانی هەشت هەزارو 500 دینار و گازی بازرگانی نزیکەی 15 هەزار دینارە.
ساڵانە گرفتی کەمی غاز لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سەر هەڵدەدات و دواتر نرخی غاز گران دەبێت و کێشە بۆ هاوڵاتییان دروستدەکات.
ژ.م

بیروڕا