کوردستانی
سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر خێراکردنەوەی هەنگاوەکانی هەڵبژاردن کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدای-
وەک پێشتر راگەیەندراوبوو، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و پێکهاتەکانی دیکە لەسەر پرسەکانی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆی جدی له‌باره‌ی رێكاره یاساییه‌كان كرا بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمان.
لە کۆبونەوەکەدا کە بەئامادەبوونی دەسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن ئەنجامدرا چەند بڕیارێک درا کە بریتیین لەوەی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ئاماده بكات.
هەروەها بڕیاردرا هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌و ماوه یاساییه بن كه دیاریكراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی رێكاره یاساییه‌كان كرا بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمان و باس له دروستكردنی زه‌مینه‌سازیی یاسایی و ته‌كنیكیی پێویست بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، لەماوەی رابردوودا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش باسی لەوەکرد کە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لانیکەم پێویستی بە شەش مانگ دەبێت بۆ بەڕێوەبردن و رێکخستنی پرۆسەکە.
ژ.م
بیروڕا


