کوردستانی
نرخی هێلکە لە سلێمانی دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگیر نەبوونی نرخی هێلکە لەسلێمانی خواستی لەسەر کەمکردووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی هەرزان بووە و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، نرخی هێلکە لە 79 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ 64 هەزار دینار.
سۆران عەبدلغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، بە هۆی جێگیرنەبوونی نرخی هێلکە و مریشک لە پارێزگای سلێمانی هەوڵەکانیان چڕتر کردووەتەوە و لە ئێستادا نرخی هێلکە لە 79 هەزار دینارەوە بۆ 64 هەزار دینار دابەزیوە.
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی نەیشاردەوە، لەبەر ئەوەی سێکتەرەکە رێکنەخراوە نرخی مریشک و هێلکە جێگیر نییە و بەردەوام گۆڕانکاری لە نرخیاندا روودەدات.
نرخی کیلۆیەک مریشک لە ئێستادا لەناو بازاڕدا دوو هەزارو 500 دینارە، لە کاتێکدا پێشتر نرخەکەی چوار هەزارو 500 دینار بوو.
ژ.م

بیروڕا