کوردستانی

شەقامی سلێمانی، تاسڵوجە بۆ ماوەیەک بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەقامی سلێمانی، تاسڵوجە بۆ ماوەیەک بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت
مەودا میدیا- 

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات بۆ ماوەیەک رێگەی تاسڵوجە، سلێمانی بەکار نەیەنن چونکە کاری تێدا دەکرێت.

بەهۆی کارکردن لە شەقامی سلێمانی- تاسڵوجە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە تایبەت ئەو شۆفیرانەی بەو رێگەیەدا هاتوچۆ دەکەن کە بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە "یەکتربڕی باخی بەختیاریی" لە سبەینێوە ڕۆژی سێشەممە كە دەكاتە ڕێکەوتی 24ی 1ی 2023 لە کاتژمێر 9:30 خولەكی سەر لە بەیانییەوە، شەقامی سەرەکیی "سلێمانی-تاسڵوجە"  بە ئاراستەی  هاتن بەرەو ناوشاری سلێمانی دادەخرێت و شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوەو كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاوڵاتییانەوە. 

شارەوانی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان دەکات هاوكاری تیمەکانیان بن بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan