کوردستانی
یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لهبارهی بڵاوبوونهوهی ڤیدیۆیهكی دكتۆر عهبدوڵڵا مەلا وەیسی له تۆڕهكانی سۆشیال میدیا، راگەیاندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه، له روونكردنهوهكهدا هاتووه، بێ مۆڵەت وەرگرتن گوایە كچهكه وێنە دەگرێت، کەچی سناپ و ڤیدیۆی وەرگرتووە و بڵاویکردووهتهوه.
راگەیاندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له دهقی روونكردنهوهكهیدا رایگهیاندووه، "لەسەر بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا لەسەر بەڕێز دكتۆر عهبدوڵڵا مهلا وەیسی سەرۆکی یەکێتیی زانایان، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک روونی بکەینەوە، ئەمە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی کوردستان تی ڤی بووە لەسەر بابەتی ئیسراف و رای بەڕێزیان وەرگیراوە، کە ماوەی 16 خولەک قسەیکردووە، کچەکە یەکێک بووە لە ستافی تیمی راگەیاندنی کەناڵەکە کە شەش کەس بوون و بێ مۆڵەت وەرگرتن گوایە وێنە دەگرێت، کەچی سناپ و ڤیدیۆی وەرگرتووە، بەبێ ئاگایی بەرێزیان و بڵاویكردووهتهوه".
ههروهها یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له روونكردنهوهكهیدا ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەنجامدانی بەرنامە و لێدوانی رۆژنامەوانی، بە تایبەت بۆ کەسایەتییەکی دیاری وەک سەرۆکی یەکێتی زانایان کە رۆژانە چەندین کەناڵ و دەزگای میدیایی داوای لێدوانی لێ دەکەن، شتێکی ئاساییە و هەر مرۆڤێکیش لە کردارو پەرێزی خۆی بەرپرسیارە، نەک لە هەڵسوکەوتی کەسانی بەرانبەر.
ژ.م

بیروڕا