کوردستانی
ژن و پیاوێک کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندێکی ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ ژن و پیاوێک کوژران، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
رائید عیماد حسێن، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی دووەمی 2023 لە گوندی گربیش لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ ژن و پیاوێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژران".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەردوو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە و ئەو ژن و پیاوە لەدایکبووی ساڵی 1989ن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە".
س،ر