کوردستانی

سزادانی شەش تاوانبار راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزادانی شەش تاوانبار راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان سزادانی شەش تاوانباری راگەیاند کە دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بە كارهێنانی مادەی هۆشبەر (6) شەش تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە، هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە  سەرەنجام  بەم شێوەیە سزا دران:

1- (م ر ك) لەدایكبووی 1984 بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە رێكەوتی 24/10/2022 لەلایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كەلار  دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان(دادگای كەتنی كەلار) رێكەوتی 22/1/2023 بەپێی مادەی (30)لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1) ساڵ زیندانی كردن و بە بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دیناری عیراقی سزادرا لە كاتی نەدانی پارەی سزاكەیان (1) ساڵ بەند بكرێت .

2- (ش ج ا) لەدایكبووی 1986 بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە رێكەوتی 11/1/2023 لەلایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كەلار  دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان (دادگای كەتنی كەلار) رێكەوتی 17/1/2023 بە پێی مادەی (30)لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1) ساڵ زیندانیكردن و پێ بژاردنی (غەرامە) بە بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دیناری عیراقی سزادرا لە كاتی نەدانی پارەی سزاكەیان (6 مانگ) بەند بكرێت .

3- (ه م ع م) لەدایكبووی 1995 بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە رێكەوتی 20/6/2022 لەلایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كەلار  دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان (دادگای كەتنی كەلار) رێكەوتی 18/1/2023 بە پێی مادەی (30)لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1) ساڵ و(3)مانگ زیندانی كردن و پێ بژاردنی (غەرامە) بە بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دینار عیراقی سزادرا لە كاتی نەدانی پارەی سزاكەی (6 مانگ)بەند بكرێت .

4- (م ع ع) لەدایكبووی 1974 بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە رێكەوتی 3/8/2022 لە لایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان دەستگیركراوە لە لایەن (دادگای كەتنی دەربەندیخان) ڕێكەوتی 15/1/2023 بە پێی مادەی (30)لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1) ساڵ زیندانی كردن و پێ بژاردنی (غەرامە) بە بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دینار عیراقی سزادرا لە كاتی نەدانی پارەی سزاكەی (1) یەك ساڵ بەند بكرێت .

5- (م م ل) لە دایكبووی 1994 بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە رێكەوتی 26/11/2022 لەلایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كەلار  دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان (دادگای كەتنی كەلار) رێكەوتی 22/1/2023 بە پێی مادەی (30)لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1) ساڵ زیندانی كردن و بە بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دیناری عیراقی سزادرا لە كاتی نەدانی پارەی سزاكەیان (1)ساڵ بەند بكرێت .

6- (م ع م) لە دایكبووی 1998 بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە رێكەوتی 28/11/2022 لەلایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كەلار  دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان (دادگای كەتنی كەلار) رێكەوتی 19/12/2022 بە پێی مادەی (30)لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1) ساڵ زیندانی كردن و بە بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دیناری عیراقی سزادرا لە كاتی نەدانی پارەی سزاكەیان (1)ساڵ بەند بكرێت .

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن