کوردستانی
هاوڵاتییەک لە لایەن چوار کەسەوە دەڕفێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەدوای ئەوەی بەشی لێکۆڵینەوەی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین لە هەوڵێکی رفاندنی هاوڵاتییەک ئاگادار دەکرێنەوە، توانییان شوێنی رووداوەکە بدۆزنەوە و کەسەکە رزگار بکەن و تۆمەتباران دەستگیر بکەن.
لەدوای ئەوەی بەشی لێکۆڵینەوەی سەر بە بەڕێوەبەراتی ئاسایشی راپەڕین لە هەوڵێکی رفاندن ئاگادار دەکرێنەوە کە لە لایەن چوار کەسەوە پلان دانرا بوو بۆ ئەوەی هاوڵاتییەکی سنوورەکە بفڕێنن و لەدوای ئەوەی بە فێڵ تاوانلێکراویان بردووەتە ناحیەی "گاپیڵۆن" و لەوێ دەیڕفێن و دواتر ئەشکەنجەیەکی جەستەیی زۆری دەدەن و داوای بڕی 95 هەزار دۆلاری لێدەکەن، توانرا دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد لەلایەن هێزەکانی ئاسایش شوێنی تۆمەتباران بدۆزریتەوە و تۆمەتبارەکان دەستگیر بکرێن و تاوانلێکراو رزگار بکرێت.
بە وتەی ئاسایشی راپەڕین لە ئێستادا تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی رانیە بەپێی ماددەی 521 لە یاسای سزادانی عیراقی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ژ.م

بیروڕا