سۆزان حەمەتاتە
هەڕەشە کۆمەڵایەتییەکان و دیاردەی خۆکوشتن
چەند ساڵێکە بەکارهێنانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لە زیادبووندایە، ئەمە سوود و زیانی زۆری هەبووە، لێرەولەوێ کوشتن و کێشەی کۆمەڵایەتیی بەدوادا هاتووە، بەتایبەت ژنان بوونەتە قوربانی، خۆیان سووتاندووە و ژیان و جەستەیان کەڵکی نەماوە، هەندێکجاریش لە رێگەی هۆز و دانیشتنەوە کۆتایی بە کێشەکان هێنراون، بەداخەوە ئەوە بووەتە هۆکاری بەردەوامیی کێشەکان، وەکو زۆربەی جاران، ژنان قوربانیی سەرەکیی ئەو دیاردەیەن.
هەڕەشەکانی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچان، یان بەپێچەوانەوەش وێنەی کوڕان کە زیاتر رەهەندی سیاسی و ئەمنیی هەبووە، کارەساتی زۆریان بەدوای خۆیاندا هێناوە، راستە لەسەر ئاستی جیهان ئەو دیاردەیە هەیە، بەڵام لە وڵاتانی دواکەوتوو زیاتر بوونی هەیە، هێشتا یاسای تووند نییە بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشەیە، قوربانییەکان زیاتر دەبن.
سەروەربوونی یاسا بۆ رێگرتن لە چەند بارەبوونەوەی ئەو دیاردەیە گرنگە، یاسایەک بتوانێ بکەرانی ئەو کارە ناشیرینە سزا بدات و ببێتە وانە بۆ ئەوانی دیکەش، بۆ ئەوەی یاری بە چارەنووسی گەنجەکانمانەوە نەکەن.
نوێترین نموونە، ئەو کچە قوربانییەی ناحیەی رزگاریی قەزای خەباتە، کەوا کچێک بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لەلایەن کوڕێکەوە خۆی سووتاند و گیانی لەدەستدا، کچێکە گەنج کە رەنگە دەیان خەونی رەنگاڵەیی جوانی هەبێت، رەنگە ئەگەر مەرگ رێگەی بدایە ببووایەتە کەسێکی داهێنەر بۆ نیشتیمان و کۆمەڵگە و خێزانەکەی.
هاوشانی یاسا و سزاکانی بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە، هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی خێزان گرنگە، چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و سوودوەرگرتن لێی، نەک بکرێنە مەترسی بۆ سەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگە کە تاوانبار و قوربانی، هەردوولایان ئەندامی کۆمەڵگەی کوردیی خۆمانن.
لێرەدا تەنها بابەتەکە رۆحی کەسێک نییە، بەڵکو تێکچوونی ئاسایشیی کۆمەڵایەتی و خێزان و بڵاوبوونەوەی ترسە، دروستبوونی بێ متمانەییە، رەنگە زۆر خێزان بەهۆی ئەو کارانەوە، گەنجەکانیان لە پەروەردە و خوێندن و ژیانی ئاسایی دووربخەنەوە و لە ماڵدا گۆشەگیر بکەن، هەندێکجار ئەوەش خۆکوشتن بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
کۆتاییهێنان بەو دیاردەیە، تەنها ئەرکی حکومەت نییە، بەڵکو تۆڕێکی پەیوەندیدارە و لە خێزانەوە بۆ قوتابخانە و زانکۆکان و کۆمەڵگە و رێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی سەردەکێشێت، بەتایبەتتر پەروەردە کە دەکرێت پەروەردەیەکی رەگەزیی نەبێت و بنەماکەی مرۆڤ و ئەخلاق و ئاشتەوایی و قبووڵکردنی جیاوازییەکان بێت، وابکات کەوا مرۆڤەکان ببنە تەواوکەری یەکتر نەک لە بۆسەدابن بۆ ژیانی یەکتر و کارەساتی بەدوادا بێت.
خ.غ