ئهرسهلان پهرۆش
ئەگەر كەڵەشێریش نەبێت خودا هەر رۆژ دەكاتەوە
كورد لە مێژە وتوویەتی "ئەگەر كەڵەشێریش نەبێت خودا هەر رۆژ دەكاتەوە"
ئەمە رێك بۆ ئێستای كورد و یەكێتی دەبێت لە كەركوك كە توانی بەبێ منەتی پارتی لە شارەكە پارێزگارێكی كورد دابنێت.
دوای حەوت ساڵ جارێكیتر كوردێك دەبێتەوە بە پارێزگاری كەركوك.
رۆژی شەممە 10ی ئابی 2024 ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە ئوتێل رەشید لە شاری بەغدا كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا رێبوار تەها، لە لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە، بە پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا.
بەوەش دوای حەوت ساڵ لە بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە لەلایەن راكان جبوری، پارێزگاری بەوەكالەت سەپێنراوی كەركوك، جارێكی تر پۆستی پارێزگاكە گەڕایەوە دەستی كورد و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
دانانی رێبوار تەها، بە پارێزگاری كەركوك دوای ئەوەهات كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پێنج ئەندام و سێ ئەندامی عەرەب و ئەندامێكی كریستیان رێژەی یاساییان پێكهێنا و بەبێ دوو ئەندامە كوردەكەی پارتی و ئەندامە توركمانەكان، توانییان پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێرن.
ئەوەی كە بۆ كورد و بە تایبەت كەركوكییەكان جێگەی دڵخۆشییە ئەوەیە كە ئیرادەیان سەركەوت و دواجار كوردێكی دانیشتووی كەركوكیان كردەوە بە پارێزگاری شارەكەیان، بەڵام ئەوەشی كە جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەرچەندە تەنیا دوو ئەندامی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەیە، بەڵام وەك هەمیشە جارێكی تر پشتی لە كورد و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردەوە و دەنگی نەخستە پاڵ دەنگی ئەندامە كوردەكانی تری ئەنجومەنەكە بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد، سەرەڕای ئەوەش دواجار هەر كورد و یەكێـتی بەبێ پارتی سەركەوتنیان بەدەستهێنا و پارێزگارەكەیان دانا.
پارتی، لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا هەموو هەوڵێكیدا و هیچ نەمایەوە نەیكات بۆئەوەی یەكێتی، كە لیستی براوەی یەكەمی شارەكەیە بە زۆرترین ئەندامەوە نەتوانێت ئەندامێكی خۆی بۆ پارێزگاری شارەكە دابنێت، بەڵام یەكێتی ئەو خەونەی پارتی لە گۆڕنا و لە مانگی ئابدا مژدەی سەركەوتنی كوردی بە كەركوكییەكاندا.
بەوەش یەكێتی، بە پێچەوانەی رۆژە تاڵەكانی تری مانگی ئابەوە كە پڕیەتی لە مێژووی رووداوە تاڵە درووستكراوەكان، رۆژێكی لەو مانگە كردە رۆژێكی مێژوویی سەركەوتن بۆ كورد و كوردستان.
هەرچەندە ئێستا ئیتر پارێزگاری كەركوك بەدەستی كورد و یەكێتییەوە دەبیت، بەڵام وەك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی وتی "یەكێتی سیاسەتی مام جەلال لە كەركوك پەیڕەو دەكات و كارێك دەكات كە پارێزگاكانی تریش بڵێن با ئێمەش وەك كەركوك بین".
هەروەك رێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركوكیش وتی" لە ئەمڕۆ بەدواوە قۆناغێكی نوێ لە كەركووك دەستپێدەكات كە ئەویش قۆناغی هێنانەكایەی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتكردنی هەموو هاوڵاتییانە بێ جیاوازی".