کوردستانی

ئه‌م قه‌ره‌بووكراوانه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت زه‌وییه‌كانیان بكه‌ن به‌خانوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م قه‌ره‌بووكراوانه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت زه‌وییه‌كانیان بكه‌ن به‌خانوو
مه‌ودا میدیا-

له‌ كه‌لار چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌ك وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌درێت به‌ جووتیار و خاوه‌ن باخه‌كانى نزیك گه‌ڕه‌كى كه‌لارى كۆن و باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌ ئێستادا ناتوانرێت سوودیان لێببینرێت و بكرێن به‌ خانوو، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لار ره‌تى ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ڤرفتى ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌گه‌ڵ تۆمارى خانووبه‌ره‌یه‌ و كه‌ پێویسته‌ زه‌وییه‌كانیان بۆ ئیفراز بكرێت، دواى ئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موویان هێڵكارییان بۆ بكرێت".

وتیشى "به‌ڵام هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت و په‌له‌ى بێت ئه‌وان هاوكارى ده‌كه‌ن و رێگه‌ى پێده‌ده‌ن بیكات به‌ خانوو".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "زۆرێك له‌ كاره‌كانى ته‌واو بووه‌ و به‌م نزیكانه‌ به‌ ته‌واوى رێگه‌یان پێده‌درێت به‌ فه‌ڕمیی خانووی تێدا دروستیكرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan