گێتی
عیراقچى: وه‌ڵاممان ده‌بێت بۆ هه‌ر پێشهاتێك
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له ئه‌مه‌ریكاوه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سناپ باك به‌رانبه‌ر ئێران كارا بكرێته‌وه، په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌تۆمى ده‌پچڕێنین.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتن بە ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتى "لەگەڵ رافائیل گرۆسی، سه‌رۆكى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆمى سەبارەت بە دوایین دۆخی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ڕێککەوتنی هاوکاریی ئێران و ئاژانس و پرۆسەی سناپ باک کە لە ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوە دەچێت، کۆدەبینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "من لێرەم بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتەی کە ماوە بۆ راوێژکاری دیپلۆماسی بەکاربهێنم بۆ ئەوەی چارەسەرێک هەڵبژێردرێت، ئەگه‌رنا رێگای نەتەوەی ئێران روونە و لەسەر رێگای خۆمان بەردەوام دەبین".
وتیشى "پێمان وایە بەرژەوەندی ناوچەیی داوا دەکات کە چارەسەری دیپلۆماسی بدۆزرێتەوە و ئێمەش بە تەواوی ئامادەکاریی بۆ ئەوە دەکەین، ئه‌گه‌ر سناپ باك كارابكرێته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌تۆمى ده‌پچڕێنین".
سناپ باك، رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێران و چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى له ساڵى 2015 كراوه، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه خۆکارانە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دەسەپێنێتەوە به‌سه‌ر ئێران ئەگەر ئێران مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە پێشێل بکات.
ع
بیروڕا



