کوردستانی

بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا سێ کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا سێ کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە کە مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لەکاتی پشکینی ماڵی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر بەردێکی بەنرخی شوێنەواریی و مستیلەیەکدا کە مستیلەکە بۆ ئەو بەردە بەنرخە ئامادەکرابوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەریەك لەتۆمەتباران (ش، ع، أ لەدایکبووی 1980- ک، غ، م لەدایکبووی 1985- ن، س، ر لەدایکبووی 1985 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24/4 لەیاسای ژمارە 6ی ساڵی 2021ی ئاسار راگیراون و لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامه‌".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan