کوردستانی
براكه‌ى ئه‌كبه‌ر حاجى رۆسته‌م خۆى راده‌ستى پۆلیس كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پۆلیسى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، براكه‌ى ئه‌كبه‌ر حاجى رۆسته‌م كه تۆمه‌تباره به كوشتنى چه‌ند كه‌سێك خۆى راده‌ستى پۆلیسى هه‌ولێر كردووه.
پۆلیسی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "تۆمەتبار جمهور رۆستەم محەمەد، برای ئەکبەر حاجی رۆستەم، خۆی رادەستی پۆلیسی هەولێر کرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له رووداوی کوشتنی دوو هاوڵاتیى له شارۆچکەی کفری سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوبراو بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوه".
هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌كبه‌ر حاجى رۆسته‌م، كه‌سایه‌تى گه‌رمیان له ناو باخه‌كه‌ى خۆى به كوژراوى دۆزرایه‌وه، دواتر بكوژه‌كانى كه سێ عه‌ره‌بن ده‌ستگیركران.
له تۆڵه‌ى كوشتنى ئه‌كبه‌ر، براكه‌ى رۆژى دواتر له كفرى چووه‌ته سه‌ر ماڵى كه‌سوكارى بكوژه‌كه و باوكى و برایه‌كى كوشت.
ع
بیروڕا



