کوردستانی
شەپۆلێكی خۆڵبارین روودەكاتە هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی بواری كەشناسی، شەپۆلێكی خۆڵبارین لەمشەوەوە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لە نیوەڕۆوە تا ئێوارە لە هەندێك كاتدا با-ی رۆژئاوا و با-ی باشوور چالاك دەبێت و خێرایی بایەكە 30 بۆ 55 كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا".
وتیشی"بەهۆی هەڵكردنی ئەو بایەوە لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم تەپوتۆزی ناوخۆیی دروست دەبێت و ئاسمان ناڕوون دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەمشەو، سێشەممە لەسەر چوارشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین روودەكاتە بەشێكی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و خۆڵبارینەكەش كاریگەری دەبێت بۆ باشووری هەولێر و كەركوك و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە".
ئ پ
بیروڕا



