کوردستانی

یەكێتی و پارتی لە ئاستی باڵادا كۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی و پارتی لە ئاستی باڵادا كۆدەبنەوە


مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئەیلول، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە و ئامانج لە كۆبوونەوەكەش پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست مەودا میدیا كەوتووە، كۆبوونەوەی ئەو دوو حزبە لە ئاستی باڵادا دەبێت بەجۆرێك هەریەك لە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئامادە دەبن و چاوەڕێش دەكرێت تیایدا رێكەوتنی كۆتایی بكرێت و بڕیاری یەكلاكەرەوە لە بارەی پۆستەكان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە بدرێت. 
 
هاوكات دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە میدیای پارتی راگەیاندووە"لێكتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان یەكێتی و پارتی و ئومێد دەكەن لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا لەسەر ئەو خاڵانە رێكبكەون كە هێشتا ماون و گفتوگۆیان لەبارەوە نەگەیشتووەتە كۆتایی". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"نازانن لەم مانگەدا پەرلەمان كۆدەبێتەوە یان نا، بەڵام ئەمڕۆ و سبەی هەواڵی خۆش لەبارەی كۆبوونەوەكان و رێكەوتنی یەكێتی و پارتی دەدەن بە هاوڵاتییانی هەرێم". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan