کوردستانی

ئەمڕۆ پارە دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پارە دابەش دەكرێت


مەودا میدیا-
بەپێی وتەی بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، لەمڕۆوە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەست بە دابەشكردنی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیاران كراوەو رۆژانە 100 ملیۆن دینار دەدرێت بە جوتیاران. 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"لە ئێستادا رۆژانە شایستە داراییەكان بەسەر جوتیارانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجەدا دابەش دەكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بانكی (تی بی ئای) ناتوانێت بڕی پێویستی رۆژانە بۆ جوتیارانی هەولێر و دهۆك دابین بكات، بۆیە پرۆسەكە لەو شوێنانە وەستاوە". 

وتیشی" دوو چارەسەر بۆ وەزارەتی بازرگانی عیراق پێشنیاز كراوە، كە ئەوانیش یان دەسەڵاتی بانكەكە زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی بڕێكی زیاتر خەرج بكات، یان نووسراو بكرێت و پارەكە بخرێتە سەر بانكێكی دیكە لە هەرێم". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان هاتووە 57 ملیار دینارە، كە 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجەو 12 ملیار دیناریش بۆ دهۆك تەرخانكراوە". 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan