کوردستانی
ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە رەسمی گۆڕدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی نوسراوێكی وەزارتی گواستنەوەی عیراق، بە رەسمی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.
بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق كە رۆژی 7ی ئەیلولی 2025 دەرچووە، رەزامەندی دراوە بە گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی و بۆ لەمەودوا لەسەرجەم دامەزراوەكانی عیراق ناوەكە دەگۆڕدرێت".
لە نوسراوەكەدا ئاماژەبەوەكراوە كە گۆڕانكاریكردن لە ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەسەر داوای دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بووە كە رۆژی 17/7/2025 نوسراوێكیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە و داوای ئەو گۆڕانكارییەیان كردووە".
ئ پ
بیروڕا



