کوردستانی
هاتوچۆى قوتابی و خوێندكاران دراوه‌ته كۆمپانیاكان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ زۆرینه‌ى قوتابخانه و خوێندنگاكانى شارى سلێمانى گواستنه‌وه‌ى قوتابى و خوێندكاران به كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى شۆفێرانى پاسى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى قوتابی و خوێندكاران و منداڵانى باخچه گرتووه و رێگه‌ناده‌ن شۆفێرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمپانیاكان هاتوچۆ به قوتابی و خوێندكار بكه‌ن".
كۆمپانیاكان له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره، بڕێك پاره‌ى زیاتر له كه‌سوكارى خوێندكاران وه‌رده‌گرن و زۆرینه‌ى پاسه‌كانیش له‌نێوان 30 بۆ 35 خوێندكارى تێده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش نایاسایی و له ده‌ره‌وه‌ى رێنماییه‌كانى لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانییه، بۆ منداڵانى باخچه‌كانیش، هه‌ر پاسه‌ى 35 بۆ 40 منداڵى تێده‌كه‌ن و به‌ته‌واوى دۆخێكى خراپى دروستكردووه و دایك و باوكى منداڵیش نیگه‌رانن".
مه‌ودا میدیا هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند شۆفێرێك له‌و باره‌وه قسه بكات به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون لێدوان بده‌ن و ته‌نها ئه‌وه‌ندیان وت "ئه‌گه‌ر هه‌ر پاسه‌ى 30 منداڵى سه‌ر نه‌خات له رووى ماددی و كرێى مانگانه پاره‌یه‌كى كه‌میان ده‌ستده‌كه‌وێت".
پێشتریش په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بڕیاریدابوو سیستمى كامێراى چاودێرى له‌ناو پاسه‌كانى گواستنه‌وه‌ى قوتابى و خوێندكار جێگیربكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ش جێگیر نه‌كراوه.
ع
بیروڕا



