کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە


مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو تەوەرێکی کۆبوونەوەکەش تاوتوێی دۆخی دارایی هەرێم دەبێت.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی یەکەمدا بارودۆخی نوێی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت، پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دیاریکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەو داهاتانە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

لە بڕگەکانی دووەم و سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رێبەری سەلامەتی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئامادەکراوە، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan